دەپێ ئەحمەد ( لوح أحمد باللغة الكردية )

هەر ئەو دەسەڵاتدار و زانا و دانایە

ئەمە كۆتری بەهەشتە لەسەر چڵی ( كونار )ی نەمری گمەی دێت و ئاوازی پیرۆزی خۆش دەخوێنێت و مزگێنی بە

دڵسۆزان دەدات بۆ پاڵ خودا و یەكتا پەرستان بۆ گۆڕەپانی نزیكێكی بەخشندە و دابڕاوان ئاگادار دەكاتەوە بەم

هەواڵە كە لە هەواڵی خودای خاوەن مولك و بەتوانست و بێ هاوتا وەرگیراوە وخۆشەویستان بۆ نیشتگەی پیرۆز

رێنمایی دەكات ، دواتر بۆ ئەم دیمەنە رووناكە .

بڵێ ئەمە گەورەترین دیمەنە كە لە دەقی نێردراوەكاندا تۆمار كراوە و لە ڕێگەیەوە راستی لە چەوتی جیا دەگرێتەوە

و هەر ئەمرێكی ژیر جیا دەكرێتەوە. بڵێ ئەوە درەختی ئەو رۆحەیە كە بەری میوەكانی خودای بەتوانست و

بەدەسەڵات و مەزنی گرتووە .

ئەی ئەحمەد ، دان بەوەدا بنێ تەنیا ئەو خودایە و جگە لەو بەدەسەڵات و نۆرێندار و بەهێز و بەتوانستە

خودایەكی دیكە نییە كە ناردی بە ناوی ( عەلی ) كە حەقە لەلایەن خودایەوە و ئێمە هەر هەموویان بە فەرمانی وی

كاردەكەین .

بڵێ خەڵكینە ، پێڕەویی لە سنەەری خودا بكەن كە سەپێنراوە لە بەیاندا لەلایەن بەتوانستێكی ژیرەوە ، بڵێ ئەو

بەتوانستی نێردراوەكانە و كتێبەكەی دایكی كتێبەكانە ، ئەگەر ئێوە پێی بزانن ، هەروەها ئەو كۆترە ( رۆحە ) لەم

گرتوو خانەیەدا وەبیرتان دەمێنێتەوە و تەنیا ئەوەی لوسەر بە روونی ئاگادار بكاتەوە ، هەر كەسێ ویستی با لەم

ئامۆژگارییانە لابدات و هەركەسێ ویستی با رێگەی خودا بگرێتە بەر .

بڵێ خەڵكینە ، ئەگەر نكۆڵی لەم نیشانانەبكەن ، ئیتر پێشتر بە چ پاساوێك بڕواتان بە خودا كردووە ، ئەو پاساوە

بهێننەوە ئەی خەڵكی درۆزن ، نا، سوێندبێ بەوەی رۆحی منی بەدەستە ، هەرگیز ناتوانن و هەرگیز توانستی

ئەوەیان نابێت ، ئەگەر پشتیوانیی یەكدیش بكەن .ئەی ئەحمەد ، چاكەم لە پێواریدا فەرامۆش نەكەیت ، دواتر لە

رۆژگارتدا بیری رۆژەكانم بكەرەوە ، دواتر لەگەڵ داماوی و نامۆییم لەم گرتووخانە دوورەدا و لەگەڵ خۆشویستنمدا

راست بە ، بە جۆری كە دڵ نەگۆڕی ، تەنانەت ئەگەر بەر شمشێری دوژمنانیش كەوت و هەرچی لە ئاسمانەكان و

زەویدایە رێگەت لێبگرن و وەكو مەشخەڵی ئاگربە بۆ دوژمنانم و كەوسەری مانەوە بۆ خۆشەویستانم و لە

گومانكەران مەبە ، وئەگەر تووشی خەم یان مەلوولی بوویت لە پێناوی مندا نیگەران مەبە ، پشت بە خودا ببەستە

كە خودای تۆ و خودای باەەباپیرانتە ، چونكە خەڵكی بە رێگەی گومڕاییدا دەڕۆن و دیدی بیبینیان نییە ، بۆ ئەوەی

بە چاوی خۆیان خودا بناسن ، یان گوێكانیان ئاهەنگەكانی ببیستن و هەروەها كرمانن بە شایەت ئەگەر تۆ لە

شایەتەكانیت .

هەروەها گومان بوو بە ئەستەنگ لە نێوان خۆیان و دڵیاندا و رێگەیان لێدەگرێت بۆ گەیشتن بە رێگەكانی خودای

باڵا ومەزن .

ودیارە تۆ لە خۆتدا بڕوات زۆرترە بەوەی خۆی لەو جوانییە دوور گرت ، ئەوا خۆی لە نێردراوەكانی پێشتر دوور

گرتووە ، دواتر خۆی بەزل زانی لە بەرامبەر خودادا ، هەر لە سەرەتای ئەزەڵەوە بۆ تاهەتایە .

ئەحمەد ، ئەم دەقە ئەزبەر بكە ، دواتر لە رۆژەكانتدا بیخوێنەوە و لە ئۆقرەگرتووەكان مەبە ، چونكە خودا بۆ

خوێنەری خۆی پاداشتی سەد شەهیدی داناوە ، دواتر خوداپەرستیی جنۆكە و مرۆڤ و هەروەها چاكەیەكی

خۆمانمان بە تۆ داوە و میهربانییەك لەلایەن خۆمانەوە ، بۆ ئەوەی لە سوپاسگوزارەكان بیت .

سوێندبێ بە خودا هەركەسێ لە تەنگانە یان لە خەمدا بێت و ئەم دەقە بخوێنێتەوە بە راستییەكی روون ، ئەوا

خودا خەمەكەی لادەبات و دەرووی لێدەكاتەوە و دەرگای شادی بە روویدا ئاوەڵا دەكات و دیارە هەر ئەو بەخشندە

و میهرەبانە ، و سوپاس بۆ خودا خودای هەموو جیهانیان .

ئینجا لای ئێمەوە ئەو وەبیر بهێنەوە ، هەر كەسێ نیشتەجێی شاری خودای خاوەن موڵك و بەتوانست و جوان

بوو ، لەوانەی بڕوایان بە خودا كرد و بەوەی لە رۆژی پەسڵاند دەینێرێت و رێگەی رێبازی حەقیان گرتبوو بەر .

لمزيد من التفاصيل تابعوا صفحة ABN NEWS علي الفيسبوك

https://www.facebook.com/ABN.ArabicNews/

 

Share This:

You may also like...

اترك رد